ئەو پاتریە نوێیانە لەژێر ناوی offGRID Turbo یەو نرخیان لەنێوان 59.99 دۆلار هەتا 129.99 دۆلارە، بەسادەیی دەناسرێتەوە.
دەکرێن بەدوو کۆمەڵەوە یەکەمیان کێبلی USB-C لەگەڵە بۆ بارگاویکردنەوەی ناویشی offGRID Turbo+، بەڵام جۆرەکەی تر ئەو کێبڵەی لەگەڵ نیە بۆیە ناوی offGRID Turbo لێ ناوە.
سێ ئامێری بارگاویکردنەوەی گەڕۆک هەیە لەژێر ناوی offGRID Turbo+، هەمووشیان دەرچەی USB-A هەیە بۆ بارگاویکردنەوەی ئاسایی بۆ ئەوانەی پشتگیری لەکێبڵی USB-C ناکەن، ئامێری offGRID Turbo+ قەبارەکەی 6000 مللی ئەمپێرە ، کە ووزەی 15 وات دەدات لەڕێگای کێبڵی USB-C، نرخەکەشی کەمترینە کە 59.99 دۆلارە. ئامێری دووەم قەبارەی بارگاویکردنەوەی 10000 مللی ئەمپێرە نرخەکەشی 89.99 دۆلارە، کەبارگاویکردنەوەی خێرایە دەگاتە 18 وات بەهۆی کێبڵی USB-C. کۆا ئامێریش لەم کۆمەڵەیە 16000 مللی ئەمپێرەو نرخیشی 129.99 دۆلارە، ووزەی 45 وات دەستەبەر دەکات.
No comments:
Post a Comment