Oppo مۆبایلی Oppo R5 ئاشكراكرد كه به سیسته‌می 64bit كارده‌كات و ته‌نكترین مۆبالیشه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كۆمپانیاكان كه ته‌نها 4.85 ملم. چوارچیوهكهشی به مادده‌ی ئه‌له‌منیۆم رووپۆش كراوه.
ئه‌م مۆبایله به شاشه‌ی 5.2 ئینج له‌جۆری ئه‌مۆلید به كوالیتی 1080×1920 پێكسڵ به چڕی 423 پێكسڵ له‌هه‌ر ئینجێك. كه ئۆپۆ به‌ڵێنی داوه كه شاشه‌كه‌ی رووناكیه‌كی زۆر چاك و ره‌نگێكی زۆر باش ده‌دات. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر پرۆسێسه‌رێكی هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 615 به له‌ره‌له‌ری 1.5 گێگاهێرتز ، وه پرۆسێسه‌ری گرافیكی Adreno 405 ی له‌سه‌ره. رام 2 گێگا . داهێنانێكیشی كردووه له‌بواری ساردكردنه‌وه كه‌وا ده‌كات گه‌رمی له ده‌وری پرۆسێسه‌ر كۆنه‌بێته‌وه به‌هۆی دروست كردنی مادده‌یه‌كی شلی تایبه‌ت.
كامێرایه‌كه‌ی له‌جۆری Sony IMX214 به دیقه‌ی 13 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی F/2.0، كامێرای پێشه‌وه‌ش 5 مێگاپێكسڵ. به نسبه‌ت كامێرای پشته‌وه ده‌توانی به روونی 2160p به خێرایی 30 چوارچێوه له چركه‌یه‌ك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مۆبایله زۆر ته‌نكه كه‌چی پاترییه‌كه‌ی به هێزی 2000 ملی ئه‌مپێره. به‌خێراییش بارگاوی ده‌كرێته‌وه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای VOOC . جگه له‌مانه‌ش پشتگیری هه‌موو سیسته‌مه تازه‌كان ده‌كات له وای فای و بلوتوس 4.0 و جی پی ئێس. له‌سه‌ر تۆری نه‌وه‌ی سێیه‌م و چواره‌میش كارده‌كات.
ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه شوێنی سه‌ماعه‌ی نیه ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ته‌نكه ناگونجی بۆی ، بۆیه ده‌بێ سه‌ماعه به بلوتوس بهكارببهی. نرخه‌كه‌شی به 499 دۆلار ده‌بێت.
سوپاس لۆ خیندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه
......................
وه‌رگێران و ئاماده‌كردن: احمد سعید له‌ك
No comments:
Post a Comment